چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، ڕووداوەکەی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ، بە هۆی خیانەتی گرووپێكی ناو حیزبێكی سیاسییەوە بوو کە كوردستانی تووشی قه‌یران كرد ، نه‌ك" ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ". ئاشکراشی دەکات، کە بە دوو لایەنی سیاسی گوتراوە بە هیچ شێوەیەک لێدوانی خراپی لەبارەوە نەدەن.
ڕۆژی 25ـی ئه‌یلوولی 2017 له هه‌رێمی كوردستان ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوو، بۆ یه‌كه‌م جار بوو لە مێژوودا گه‌لی كورد ئازادانه به جیهانیانی ڕاگەیاند ، کە ده‌یه‌وێت وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە لەسەر خاکی داگیرکراو و پارچەکراویدا ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ، وەک بەشێک لە زوربەی سیاسییە کوردستانییەکان و کەسایەتیگەلی سیاسی باسی لێوە دەکەن و میدیاکانیش وروژاندوویانە، گرووپێكی ناو لایه‌نێكی كوردستانی، خیانه‌تی نیشتیمانی ئه‌نجام دا، بەوەی هاوكاریی دوژمنی كرد، ڕێی خۆش کرد تا سوپا و حەشدی‌شەعبی کە لەلایەن ووڵاتێکی دراوسێوە پشتیوانی دەکرێن، كه‌ركووك و خورماتوو داگیر بکات.
سۆران سێو‌كانی چاودێری سیاسی، هەر لەوبارەوە دەڵێ، "ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لێدوان ده‌ده‌ن، ئه‌وا لەو ووڵاتەوە هان دەدرێن تا ئەمجۆرە قسانە بکەن کە حەشدی‌شەعبی بنیات ناوە و، پێیانگوتراوە نابێت دژی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی ڕابردوو قسه بكه‌ن، به‌ڵام دژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لێدوان بده‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت مێژووی جوانی ڕێفراندۆم ناشیرین بكه‌ن، كه به ئاشكرا دیاره ده‌ستی کێ و چ ووڵاتێکی له پشته‌وه‌یه، هه‌رلایه‌نێکیش دژی ڕێفراندۆم قسه بكات ئه‌وه له دواجاردا خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات."
بە باوەڕی سۆران سێو‌كانی، ده‌بوو ڕێفراندۆم زۆر زووتر ئه‌نجام بدرایه گووتی "دەبوو ساڵی 2015 ئەنجام درابا، به‌ڵام ئه‌وه دواجار سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان باشتر له مه‌سه‌له سیاسی و ئیقلیمییه‌كان ده‌زانێت، كه‌ی كاتی بڕیاردان بوو له سه‌ر ڕێفراندۆم، كه مێژووی كوردی نووسییه‌وه".
سێوکانی هاوکات ئەو جۆرە پڕۆپاگەندانە ڕەت دەکاتەوە لەبارەی دۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان کە گوایە هۆکارەکەی ڕیفراندۆم بێ و دەڵێ، "ئه‌گه‌ر خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو نه‌بوایه، بێگومان ئێستا دۆخی سیاسی و حوكمڕانیی كوردستان جۆرێكی دیكه دەبوو، ئه‌گه‌ری ئەوە هه‌بوو لە ڕووی ئابوورییەوە گوشارمان خرابایە سه‌ر به‌ڵام، ئه‌و گرووپه‌ی ناو لایه‌نێكی كوردستانی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان نه‌كردایه، ئه‌وە هه‌رگیز هەموو شیعه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی نه‌یانده‌توانی كه‌ركووك داگیر بكه‌ن، ئێستا بەرهەمی بینیبوو."
سۆران سێو‌كانی دەشڵێ، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن كێ بوو خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووی ئه‌نجام دا و، "خۆیان ئێستا ئه‌زانن چۆن عه‌یبدار بوونه، خیانه‌تێكی مێژوویی به ناوچاویانه‌وه لكاوه، هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و په‌ڵه‌یه، به دوو قسه پینه‌وپه‌ڕۆ بكەن."
ئەو چاودێرە سیاسییە جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڕیاری گه‌لی كوردستانه و هێز نییه بتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، "له ده‌ستی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستان نه‌ماوه، چونكه بڕیاری گه‌لی كوردستانه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان."
ڕاشکاوانە و بەرمەبنای زانیارییش گوتی، "فەرماندەی سوپای قودسی دراوسێمان کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی حەشدی‌شەعبی دەکات و سەرپەرشتی پیلانی داگیرکردنی خورماتوو و کەرکووکی دەکرد، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هان دەدات ، کە نابێت دژی خیانەتەکەی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت دژی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قسه بكه‌ن، ده‌شبینین تائێستاش كاریگه‌ری ماوه به سه‌ریانه‌وه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە