حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكەن

حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكەن

پەیامی کورد... حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دەكەن


ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران بڵاویكردەوە: لە دوای هێرشەكانی موشەكی و درۆنەكانی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بەرین لە هاودڵی و هاوخەمی لەلایەن خەڵكی باشوری كوردستان، ئاراستەی حیزبەكان كرا.

دەقی راگەینراوەكە:

لەپاش هێرشی موشەكی و درۆنەكانی رژیمی ئیسلامی بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان كە بەداخەوە ژمارەیەك پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگری حیزبەكان و ژن و منداڵ شەهید و برینداربوون، شەپۆلێكی بەرین لە هاودڵی و هاوخەمی لەلایەن خەڵكی باشوری كوردستان لەپارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆك و بەتایبەتی لەو ناوچانەی بارەگای حیزبەكانی رۆژهەڵاتی لێبووە ئاراستەی حیزبەكان كرا.

هەر كەس لەلایەن خۆیەوە باوەشی گەرمی بۆمان كردەوە ئامادەیی خۆیان بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك نیشاندا و بەمەش هەستی ئینسانی و نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی خۆیان بە گەرموگوڕی نیشاندا.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەم رێگەوە سوپاسی سەرجەم خەڵكی بەشەرەفی باشوری كوردستان و هەموو كەسانە دەكات كە بەشێوازی جۆراوجۆر هاوخەمی خۆیان ئاراستە كردین و دەرگای دڵ و ماڵەكانیان بەڕووماندا واڵا كرد، ئەگەرچی هەر ئەوەشیان لێ چاوەڕوان دەكرا. سوپاسی ئەو دكتۆر و پەرستار و كادرە پزیشكییانە دەكەین كە لەكاتی رووداوەكەدا بە خێرایی و بەدەمانەوە هاتن و چارەسەری بریندارەكانیان كردین.

ئەم هەڵوێستە جوامێرانەی خەڵكی باشور جارێكی دیكەی ئەوەی سەلماند كە هەر خۆمان پشتوپەنای یەكترین و ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ ناحەزانی كورد وەك كۆماری ئیسلامی كە هەمیشە هەوڵی نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەكی لەنێوان كوردانی باشور و رۆژهەڵات و پارچەكانی دیكە دەدات.

ئەزمونی هەرێمی كوردستان گلێنەی چاوی هەموو كوردێكە و فەرزە لەسەر هەموومان وەك گلێنەی چاو بیپارێزین.

سڵاو لە خەڵكی بەشەرەف و نیشتمانپەروەری هەرێمی كوردستان
بڕوخی كۆماری پەت و سێدارە

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

8ی رەزبەری 1401ی هەتاوی

30ی سێپتامبری 2022

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە