پەیامی کورد … 200 ملیارەکەی بەغەدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
بڕیارى خهرجكردنى ئهو 200 ملیار دینارهى كه پێشتر لهنێوان حكوومهتى ههرێمى كوردستان و حكوومهتى عێراق ڕێككهوتنى لهسهر كرابوو، درا.
سەرچاوەیەک له لقی هەولێری بانکی ناوەنديی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 20/12/2021، بڕیاری خەرجکردنی 200 ملیار دینارهكهى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر".
مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق لە 8ی مانگ، 200 ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان و 11ی مانگ مووچەی مانگی 10 تەواو کرا.
ههر ئهمڕۆ فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ کێشەیەکی سیاسی لە پشت دواکەوتنی خەرجکردنی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانهوه نییە، بەڵکوو تەموویل و خەرجی لە هەموو عێراق دواکەوتووە و چاوەڕوانین خەرج بکرێ".
پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو: "هیچ کێشەیەکی سیاسی له 200 ملیارەکە نییە، بەڵکوو کێشەیەکی تەکنیکییە، چونکە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستاندا بۆ ناردنی ئەو پارەیە هەیە، سەبارەت بە وادەی ناردنی پارەکەش وەزارەتی دارایی دەزانێت و من ئاگاداری نیم".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە