پەیامی کورد... شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی كوه‌یت دیاری كرا
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له گیان له‌ده‌ستدانی میری وڵاته‌كه‌یان، شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری نوێی كوه‌یت دیاری كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، شازاده‌ی جێ‌نشین شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باحی وه‌ك میری وڵات دیاریكرد.
دیاریكردنی شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح وه‌ك میری كوه‌یت دوای كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هات.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، دیوانی ئه‌میری كۆچی دوایی شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باحی راگه‌یاند كه ماوه‌ی 3 ساڵی ئه‌میری وڵاتی كوه‌یت بوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ته‌له‌فزیۆنی كوه‌یت بڵاویكرده‌وه كه نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح میری كوه‌یت، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له 25ی حوزه‌یرانی 1937 له كوه‌یت له‌دایكبووه، كوڕی شه‌شه‌می ده‌یه‌مین فه‌رمانڕه‌وای كوه‌یت، شێخ ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باحه، كه له نێوان ساڵانی 1921 بۆ 1950 فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە