300 مێگاوات کارەبا بۆ سیستەمی كارەبا زیاددەبێت

300 مێگاوات کارەبا بۆ سیستەمی كارەبا زیاددەبێت

پەیامی کورد    ...      300 مێگاوات كارەبا بۆ ناو سیستەمی كارەبا زیاددەبێت و ئێستا بەشێكی ئەو كارەبایە وەك تێست لەكاردایە.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان راگەیاند: ئێستا سەرقاڵی كاركردنین لە وێستگەی هەڵمی خەبات، ئەو وێستگەیە بەشێوەیەكی تێست، بەشێكی كاردەكات و ئەگەر لە تێست دەربچێت 300 مێگاوات كارەبای دیكەی بۆ سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستان زیاددەبێت.

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان پێشبینی كرد ئەو 300 مێگاواتە بۆ ناوەڕاستی مانگی نۆ بە تەواوەتی بكەوێتە كار، بەمەش دۆخی كارەبا زۆر باشتر دەبێت.

لە هەرێمی كوردستان ‌و لە وەرزی هاوین ‌و گەرمادا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر دەبێت، بە جۆرێك ئێستا خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا نزیكەی چوار هەزار ‌و 700 مێگاواتە ‌و بەرهەمهێنانیش نزیكەی سێ هەزار ‌و250 مێگاواتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە