زیلینسکی: ڕووسیا دەیەوێت ئۆکراینا بسڕێتەوە

زیلینسکی: ڕووسیا دەیەوێت ئۆکراینا بسڕێتەوە

پەیامی کورد... زیلینسکی: ڕووسیا دەیەوێت ئۆکراینا بسڕێتەوە

سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وتی لە شەش ڕۆژی یەکەمی داگیرکارییەکەی مۆسکۆدا نزیکەی ٦,٠٠٠ ڕووسی کوژراون، ئاماژەشی بەوەدا کریملین ناتوانێت لەڕێی بۆمب و هێرشی مووشەکییەوە وڵاتەکە بگرێت.

زیلینسکی لە ئاماژەیەکدا بۆ هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەی بابین یار کە لە جەنگی جیهانی دووەمدا هێزەکانی ئەڵمانیای نازی کۆمەڵکوژییان دژی جووەکان تێیدا ئەنجام داوە، وتی " ئەم هێرشە بۆ زۆرێک لە ڕووسییەکانی دەسەلمێنێت کە کیێڤەکەمان بە دڵنیاییەوە بیانییە."

وتیشی " ئەوان یەک شت نازانن سەبارەت بە کیێڤ، سەبارەت بە مێژوومان. بەڵام فەرمانییان پێکراوە مێژووەکەمان بسڕنەوە، وڵاتەکەمان بسڕنەوە، هەموومان بسڕنەوە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە