53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە

53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە

پەیامی کورد … 53 بەرکەوتووی چەكی کیمیایی دەبرێنە دەرەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 53 ‏بەرکەوتووی چەکی کیمیایی ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن.‏

تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، ئاستەنگی زۆریان بۆ هاتووەتەپێش لەسەر ناردنە ‏دەرەوەی ئەو بەرکەوتووانە، بەڵام دواجار هەوڵەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ‏نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە تاران، بەرهەمی هەبووە.‏

داواش لە کەسوکار و ئەو بەرکەوتووانە کراوە، سەردانی نەخۆشخانەی چارەسەری ‏بەركەوتوانی چەكی كیمیایی بكەن لە هەڵەبجە بۆ هەمەهانگی زیاتر.‏

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە