چاکەتێکی زێلێنسکی بە ٩٠ هەزار پاوەند فرۆشرا

چاکەتێکی زێلێنسکی بە ٩٠ هەزار پاوەند فرۆشرا

پەیامی کورد... چاکەتێکی زێلێنسکی بە ٩٠ هەزار پاوەند فرۆشرا

چاکەتێکی زێلێنسکی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ٩٠ هەزار پاوەند فرۆشرا کە واژۆی خۆی بە سەرەوە بوو.

کەناڵی (سی ئێن ئێن)، بڵاوی کردەوە، چاکەتەکەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کە واژۆی لەسەر کردووە، لە مەراسیمێکی تایبەت بە کۆمەک کردنی ئۆکراینا، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە ٩٠ هەزار پاوەندی ئیستەرلینی فرۆشرا.

هەڵمەتەکە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریکردنی ئۆکراینایە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەوە لە لەندەن دەستی پێکردووە، بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵمەتەکەش ئۆلینا زێلێنسکی، هاوسەری سەرۆکی ئۆکراینا ژمارەیەک یاری منداڵان و چەند وێنەیەکی فۆتۆگرافی، لەگەڵ چاکەتە خورییەکەی زێلێنسکی لە هەڵمەتەکەدا بەخشی.

هاوکات باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە بەریتانیا بڵاوی کردووەتەوە، ئامانج لە مەراسیمی کۆمەک کۆکردنەوەکە نیشاندانی چیرۆکی ئازایەتی ئۆکراینییەکانە، لەگەڵ کۆکردنەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو ئازایەتییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە