پەیامی کورد... نزیکەی هەزار پێشمەرگە و پلەدار خانەنشین دەکرێن
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خانەنشینکردنی سەدان پێشمەرگە و پلەداری هەر دوو یەکەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠.
ڕێڤنگ محەممەد هروری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خانەنشینکردنی ٩٨٧ پلەدار و پێشمەرگەی هێزەکانی هەر دوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە.
ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ زانیارییەکی لەباری خانەنشینکردنی ئەو ژمارە پێشمەرگە و پلەدارەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە ئاشکرا نەکردوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە