سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێک لەبارەی پشێوییەکانی سلێمانی بەهۆی هەڵبژاردنەوە، بڵاو دەکاتەوە و هەڵوێستی خۆی نیشان دەدات.
دوای بڵاو بوونەوەی ئامارە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن، شەوی رابردوو پشێوییەکی زۆر لە سلێمانی دروست بوو و بەرپرسانی گۆڕان باسیان لەوە دەکرد، کە لاهور شێخ جەنگی بە هێزێکی گەورەوە هێرشی کردووەتە سەر مەکۆی سەرەکیی ئەو حزبە لە گردی زەرگەتە.
لە پەیامەکەیدا، کە ئەمرۆ یەکشەممە 13ی ئایاری 2018 بڵاوی کردووەتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە هێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆلی پشێوییەکان بکەن.
عەبادی داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە "بەخێرایی ئەو سندووق و ئامێرە ئەلیکترۆنییانە بپشکنن، کە سکاڵایان لەسەرە".
عەبادی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەبێ کۆمسیۆن دوای پشکنینی سندووق و ئامێرەکان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەو ناوچەیە بڵاو بکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە