بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەکەی کردووە.
ڕاشیگەیاند، عەبادی هیوای خواستووە ئەمە دوایین کۆستی بنەماڵەی بارزانی بێت.
ئەمڕۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە