عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند، پەکەکە خاکی باشوری کوردستانی داگیرکردووە و پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی.
عەلی عەونی بە ماڵپەری فەرمی پارتی رایگەیاندووە" پەکەکە هەرێمی کوردستانی داگیر کردووەو چالاکییەکانی بووەتە هۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێم، بۆیە پێویستە چالاکییەکانی ڕابگرێت و بچێتەوە خاکی خۆی".
لە درێژەی قسەکانیدا عەلی عەونی ئاماژەی بەوەشکردوە"نابێت تەسفییە حیساباتی پەكەكە و توركیا لە هەرێمی كوردستان بێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارت داواش لەپەکەکە دەکات، "شەڕەكانی خۆیان ببنەوە سنووری خۆیان نەك لەخاكی هەرێمی كوردستاندا شەڕ بكەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە