عەلی قازی ... دەبێ شڤان پەروەر داوای لێبووردن بکات !!!

عەلی قازی    ...   دەبێ شڤان پەروەر داوای لێبووردن بکات    !!!

 

پەیامی کورد    ...    زۆر بەداخەوە ماوەیەک پێش ئێستا دۆستێکی نزیکم بەشێک لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی " ئێن ئاڕ تی " بۆ ناردم کە لەوێ دیدارێکیان لەگەڵ هۆنەرمەند شوان پەروەر ئەنجام داوە ، پێشکەشکاری ئەم کەناڵە لە بەشێک لە بەرنامەکەدا پرسیار لە شوان پەروەر دەکات کە کاریگەری کەسایەتی ئۆجاڵان لە سەر تۆ چی بووە ؟

ئێمە وەکوو بنەماڵەی پێشەوا قازی موحەمەد ڕێزمان هەیە بۆ هەموو جۆرە ڕاوبۆچوونێک و لایەنە سیاسییەکان و هەر جۆرە بیر و ڕای خۆیان دەردەبڕن ، بەڵام ووڵامدانەوەی شوان پەروەر لەم بەرنامەیەدا دڵی ءیمەی ئێشاند چوونکە شوان پەروەر کە باسی مێژوو و ڕێبەرانی کورد دەکات ئەو سەرکردانەی کە بوون بە سەمبوولی کورد هەموویان لە ڕێگای ئازادی کوردستان دا گیان خۆیان فیدا کردووە و گیان فیداییان بۆ گەل و نیشتیمان بووە و بە دەستی دوژمنانی کورد شەهید بوون ، یەک لەوانە جەنابی باوکم پێسەوا قازی ، کە ناوی ئەوان بە شێخ و میر و سەید و قازی دێنی و سووکایەتی بەم ووشانە دەکات و ئۆجاڵانیش بە کۆڕی گەل کە لە ناو گەل دا وەک سەرکردە دەرکەوتووە هەژمار دەکات ، ئێمە هیچ باوەڕمان نەدەکرد کە هۆنەرمەندێک دەستێوەردانی دیرۆکی سەدان ساڵەی کوردستان بکات و یاری پێ بکات ، شتێک کە نە کاری ئەوە و بە پەیوەندی بە هۆنەر و مۆسیقاوە هەیە ، بۆ ئاگاداری جەنابتان پێویستە بزانێ کە بە قسەی ئەو ناوەڕۆک و قورسایی سەرکردەکانی میللەتی کورد ناگۆڕدرێت ، ئەمن وەکوو یادگار و کۆڕی پێشەوا قازی موحەمەد بە ناوی خۆم و ماڵباتی خۆمەوە داوا لە شوان پەروەر دەکەم کە داوای لێبووردن بکات !!

عەلی پێشەوا قازی موحەمەد " کۆڕی ڕەش "

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە