عێراق بە مەرج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست دەکات

عێراق بە مەرج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست دەکات

پەیامی کورد     ...     عێراق بە مەرج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەست دەکات 

ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، تاوەكوو هەرێمی كوردستان نەوت و داهات ڕادەستی بەغدا نەكات چیدتر پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێردرێت.
هۆشام داوود ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند: "عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە شەش ملیار دۆلار هەیە، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی كۆرۆناوە لە ئێستادا داهاتی مانگانەی كەمبووەتەوە بۆ دوو ملیار دۆلار".  
لەهەمان كاتدا باسی لەوەشكرد، هەرچەندە لە ئێستادا عیراق لەڕووی داراییەوە دووچاری گرفتی زۆر بووەتەوە، بەڵام توانیویەتی مووچەی فەرامانبەرانی بۆ مانگەكانی داهاتوو مسۆگەر بكات، ئەوەش لەڕێگەی قەرزكردنی ناوخۆیی و دەركییەوە.  
راوێژكارەكەی سەرۆكی وەزیرانی عیراق سەبارەت بە شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستانیش ووتی، "حكوومەتی فیدراڵی چیدی هیچ گوژمەیەكی دیكەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نانێرێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوت و داهاتی خۆی ڕادەستی بەغدا نەكات".  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە