پەیامی کورد... عێراق: دەبێت تورکیا بە فەرمی داوای لێبووردن بکات
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئیدانەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد، هەروەها داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بەفەرمی داوای لێبووردن بکات.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشدا: "ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووبارە دەبنەوە، کە دوایینیان بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بوو، بۆیە ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین بۆ سەر سەروەری عێراق، کە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە دەسەڵات بدات بە هێزەکانی تورکیا لە تیرۆرکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی بە بیانووی هەبوونی هێزی دژبەر لەسەر خاکی عێراق".
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، داوای لە حکومەتی تورکیا کرد، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە بگرێتە ئەستۆ، هەروەها داوای لێبوردنی فەرمی پێشکەش بکات، دەبێت ئەو هێرشانە رابگرن و کێشە ناوخۆییەکانیان چارەسەر بکەن".
لەکۆتاییدا دەشڵێت: "لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە، هەڵوێستی جددیان دەبێت بۆ رێگریکردن و دووبارەبوونەوەیان لە داهاتوودا".
دوێنێ هەینی 7/4/2023، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روویدا و بەوهۆیەوە ئاگر لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتەوە. پاش رووداوەکەش راگەیەندرا هێرشی درۆنی بووە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، هێرشەکە بۆ بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە