پەیامی کورد ... سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا گوتی، ئەو لیژنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست كراوە، دوو كێشە چارەسەر دەكات، كە بریتین لەوەی بڕیارەكانی پارێزگاری كەركووك هەڵدەوەشێندرێنەوە لەگەڵ بڕیارەكانی سەركردایەتیی شۆڕشی رژێمی بەعس.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند : شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە كوردستانییەكان سەردانی بەغدای كرد و، لەگەڵ لایەنەكانی بەغدا و سەرۆككۆمار كۆبوونەوە، چوونكە لە دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر ستەمی زۆر لە كورد كراوە و تەعریبی زۆریش كراوە، بۆیە ئەو سەردانە زۆر ئەرێنی و سەركەوتووش بوو.
عیسا گوتیشی، لەو كۆبوونەوانە بڕیار درا كە لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغدا درووست بكرێن و كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانەی سەركردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعس بكەن و ئەو زەویانەی لە كوردیش وەرگیراون، بۆ كوردیان بگەڕێننەوە.
ناوبراو روونیشی كردەوە، ئەو لیژنانە كار دەكەن لە رێگەی یاساوە ئەو بڕیارانەی كە سەردەمی رژێمی بەعس دەركراون، هەموویان هەڵوەشێننەوە.
باسی لەوەش كرد، بەم دواییانە چەندین بڕیار لەلایەن پارێزگاری كەركووك دژی كورد دراون و هەروەها چەندین عەرەبیش هاوردە كراون و بڕیاریان بۆ دەركراوە، بۆیە هەموو ئەمانە رادەگیرێن و كاریان پێ ناكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە