ترەمپ: ئەگەر ببمە سەرۆک دیپۆرتی کۆچبەران یەکێک لە کارە سەرەکییەکانم دەبێت

ترەمپ: ئەگەر ببمە سەرۆک دیپۆرتی کۆچبەران یەکێک لە کارە سەرەکییەکانم دەبێت

پەیامی کورد... ترەمپ: ئەگەر ببمە سەرۆک دیپۆرتی کۆچبەران یەکێک لە کارە سەرەکییەکانم دەبێت


سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا پێشوازی لە رەتکردنەوەی پڕۆژە یاسای کۆچبەران کرد و رایگەیاند، ئەگەر دووبارە وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێتەوە، ئەوا لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونەوەی سەرکردایەتی “ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ” بەشێوەیەکی بەرفراوان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وادەردەکەوێت لە ژێر فشاری ترەمپدا یاسادانەرانی کۆمارییەکان پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا رێگری لە هەر چاکسازییەک لە سیاسەتی کۆچدا بکەن.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە یەکەمین هەڵمەتیدا بە بەڵێنی دروستکردنی دیوارێک لە نێوان ئەمریکا و مەکسیکدا جەماوەری بۆخۆی بەدەستهێنا و ڕایگەیاند، دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران یەکێک دەبێت لە کارە گرنگەکانی کە ئەنجامی دەدات.

وتیشی، “لە رۆژی یەکەمەوە کۆتایی بە هەموو سیاسەتە سنوورییە کراوەکانی ئیدارەی بایدن دەهێنم و گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دیپۆرتکردنەوەی نیشتمانی لە مێژووی ئەمریکادا دەستپێدەکەین، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لەوە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە