بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت سازشیان لەسەر داواكانیان سەبارەت بە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات نەكردووە.
یڵدرم پێش بەرێكەوتنی بۆ مەنگۆلیا لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرە ئەوەیخستەڕوو كە هەتا “هەڕەشەی تیرۆر” هەبێت، ئەوا وڵاتەكەی هیچ سازشێك سەبارەت بە منبج یان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ناكات.
یڵدرم وتی، ویلایەتە یەكگرتووەكان هاتە منبج، وا ئێستا فەڕەنساش دێت و دەكرێت كەسانی تریش بێن”، وەك ئاماژەیەك بۆ بڕیارەكەی فەڕەنسا كە ڕایگەیاندبوو هێز بۆ پشتیوانیكردنی شەڕڤانان دەنێرێتە شاری منبج.
هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر منبج لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی ئاگاداركردۆتەوە لە پلانی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هێزەكانیان بەردەوامن لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ شەڕڤانان و تائێستاش كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەستنیشان نەكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە