سلێمانی...لەبەردەم دادگا هاوڵاتییەک کوژرا

سلێمانی...لەبەردەم دادگا هاوڵاتییەک کوژرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی شەش هاوڵاتی بەهۆی شەڕكردن لە بەردەم دادگای شارەزوور راگەیاند، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

 

بەپێی ڕاگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی "دوێنێ 23-5-2018، لە شارەزوور بەهۆی كێشەی زەوییەوە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، هاوڵاتییەكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (س.ح.خ) كوژراوە".

لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە تۆمەتبارەكان، كە ژمارەیان 6 كەس بووە دەستگیر كراون، كە لەنێویاندا تۆمەتبار (ع) هەیە، كە هەستاوە بە تەقەكردن و بەپێی ماددەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی و لەسەر بڕیاری دادوەر بەند كراوە".

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەكەوە 4 هاوڵاتی بەسەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون و لە ڕێگەی گواستنەوەدا یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە