بەمەبەستی دەرهێنانی نەوت لەهەرێمی کوردستان، کۆمپانیای نەوتی شێڤرۆنی ئەمریکی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا (سالی جۆنز) وتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کە کۆمپانیاکەیان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەکانی هەڵکۆڵین لەکێڵگەی سارتا سێ لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیای شێڤرۆن لەچەند کێڵگەیەکی نەوتی لە سنوری قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر و قەزای قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی کاردەکات.
جێی ئاماژەیە لەتشرینی یەکەمی رابردوودا کۆمپانیای شێڤرۆن بەشێوەیەکی کاتی چالاکییەکانی لەهەرێمی کوردستان راگرت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە