دادگایەکی کەنەدا بڕیاریکی لە بەرژوەندیی خێزانی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەرکرد

دادگایەکی کەنەدا بڕیاریکی لە بەرژوەندیی خێزانی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەرکرد

پەیامی کورد … دادگایەکی کەنەدا بڕیاریکی لە بەرژوەندیی خێزانی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە دەرکرد

دادگای کەنەدا بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانییەکانی ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی کە لەساڵی 2020دا لەلایەن ئێرانەوە خرایەخوارەوە، بڕی ئەو پارەیەی دەبەخشرێتە خێزانی قوربانییەکان 107 ملیۆن دۆلارە.

دادگای ئەونتاریۆ بڕیاردا بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی قوربانییەکانی ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی لەساڵی 2020دا لەنزی٦ک تاران لەلایەن ئێرانەوە خرایەخوارەوە، بڕی قەرەبووەکە 107 ملیۆن دۆلاری کەنەدی کە دەکاتە (86.94 ملیۆن دۆلار)ە.

لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020دا فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لەنزیک تارانی پایتەختی ئێران کەوتەخوارەوە، کە 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا، لەوژمارەیە 55 هاوڵاتی کەنەدی و 33 کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی تێدابوو.

لەلایەکی دیکەوە پارێزەری خێزانی قوربانییەکان ڕایگەیاند، لەهەوڵی ئەوەدان کە بەڕێگەیەکی یاسایی دەستبەسەر سامانەکانی ئێراندا بگرن کە لە کەنەدا و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی کۆماری ئیسلامییە بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییەکان.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز بڕیارەکەی دادگای ئەونتاریۆ لەبەرواری 31ی کانونی یەکەمی 2021دا دەرچووە و دوێنێ دووشەممە ڕاگەیەندراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە