لەڕاپرسیەکدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە 6 خاڵ لەپێش بایدنەوە دەبێت

لەڕاپرسیەکدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە 6 خاڵ لەپێش بایدنەوە دەبێت

پەیامی کورد... لەڕاپرسیەکدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بە 6 خاڵ لەپێش بایدنەوە دەبێت

ڕاپرسییەکی نوێ کە لەنێوان 14 بۆ 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجامدراوە، دەریخستوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، لەهەڵبژاردنی گریمانه‌کراوی سەرۆکایەتی ساڵی 2024، بە6 خاڵ لەپێش جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوە ده‌بێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "The Hill" کە ڕاپرسییەکەی ئەنجامداوە دەرکەوتوە له‌45%ی بەشداربوان ڕایانگەیاندوە، ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردنی 2024 ئەنجامبدرێت، دەنگ بەترەمپ دەدەن، لەکاتێکدا 39% دەڵێن پشتگیریی بایدن دەکەن‌و 15%ش دەڵێن دڵنیانین یان نازانن دەنگ بەکێ بدەن.

شرۆڤەکاران پێیانوایە "ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان دژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پێشکەوتنەکانی لەدژی جۆ بایدن نەبووە، کە هێشتا ڕێژەی ڕەزامەندی لەکارەکەی لە43% ماوەتەوە".

ئەم ڕاپرسییە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لەسەر ئاستێکی بەرفراوان وەک پێشەنگی پارتی کۆمارییەکان بۆ ڕکابەریکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2024 سەیر دەکرێت‌و دیسانتیس لەپلەی دوەمدا دێت.

لەماوەی ڕابردودا ترەمپ ڕایگەیاندبوو، ئەو تۆمەتە نوێیانەی ئاراستەی دەکرێت، ستەمێکی سیاسییەو هەوڵێکە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن بەمەبەستی "جارێکی دیکە ئەنجامدانی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکاندا".

سێشەممەی ڕابردوو دانیشتنێکی دادگاییکردن لەمیامی بەڕێوەچوو، کە ترەمپ‌و یاریدەدەرەکەی لەڕێگه‌ی ئاڕاستەکردنی 38 تۆمەت تۆمەتبارکران بەخراپ مامەڵەکردن لەگەڵ بەڵگەنامە نهێنییەکان‌و ڕێگریکردن لەبەدیهێنانی دادپەروەری.

سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ئامادەنەبوو دان بەتاوانەکەیدا بنێت‌و خۆیی‌و یاریدەدەرەکەی لەلایەن دادگاوە بەبێ هیچ مەرجێک ئازادکران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە