پەیامی کورد ... باری تەندرووستی کیم جوونگ زۆر ناجێگیرە .
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، باری ته‌ندرووستی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌ته‌واوی تێكچووه و له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، باری ته‌ندرووستی كیم جوونگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێن كه‌ی، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك جیابووه‌وه‌ی كۆریای باكووره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی ئه‌و ووڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه كه ١٢ی ئه‌م مانگه كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و بۆرییه‌كانی خوێنی بۆ ئه‌نجام دراوه و له ئێستادا ناوبراو له ڤێللایه‌ك له كه‌نارئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هیانگسان ده‌مێنێته‌وه.
رۆژی ١٥ی نیسان كۆریای باكوور ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونی باوكی كیم جۆن ئونی گێڕاوه، به‌ڵام كیم ئاماده‌نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وی له كێشانی جگه‌ره، قه‌ڵه‌وی و ماندویه‌تییه‌وه باری ته‌ندرووستی كیم جوونگ تێكچووه.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه له ئابی رابردووه‌وه كیم جوونگ كێشه‌ی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێنی هه‌بووه و دوای سه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بۆ شاخی پیرۆسی بایكتۆ به‌ته‌واوی باری ته‌ندرووستی خراپ بووه و دوای ئه‌وه‌ی ١١ی ئه‌م مانگه سه‌رپه‌رشتی كۆربوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی كرێكارانی فه‌رمانڕه‌وای كردووه، داخڵی نه‌خۆشخانه كراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە