پەیامی کورد ... سوپاسالاری پێشووی عێراق گوتی، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كه به‌پێی قسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سووریا نزیكه‌ی 20هه‌زار چه‌كدارن، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه كه له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگەدا هه‌یه، كه هێزی عێراقی و پێشمه‌رگه گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا ڕێك نه‌كه‌وتوون.
سوپاسالاری پێشووی عێراق، بابه‌كر زێباری، ڕایگەیاند : "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر عێراق و سووریا هۆشداری داوه و، باسی له‌وه كردووه کە نزیكه‌ی 20هه‌زار داعش لە عێراق و سووریا هەیە. هۆكاری سهرههڵدانەوەی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه کە بۆشاییه‌كی ئه‌منی هه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ی ببات و هه‌رێمی كوردستانیش داوا ده‌كات به هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێت، بۆیه پێویسته ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رنا داعش مه‌ترسیی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه."
بابه‌كر زێباری گوتیشی: "ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی داعش و هه‌موو كاره‌كانیان له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشاییی ئه‌منییان تێدایە، ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام هێزه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن کە داعش له‌و ناوچانه ناهێڵن، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بن، له خانه‌قین تا ده‌گاته كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ تا به‌غداش هەن."
گوتیشی: "گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییەی كه هه‌یه پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، به‌ڵام پێویسته هێزی پێشمه‌رگه خه‌تی به‌رگریی خۆیان به‌هێزتر بكه‌ن، چونكه داعش بووەته مه‌ترسی و ڕه‌نگه كرده‌وه ئه‌نجام بده‌ن، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییەی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، چونكه به‌رپرسیاری سه‌ره‌كیی له‌و بۆشاییه، حكوومه‌تی عێراقه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە