تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٥٧٣ كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بون و ٢٠ کەسیش بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات  ٢٧٤ تووشبووش چاكبونەوە.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پێنج ھەزار و ٣١١ پشكنینی تاقیگەیی كراوە، لەو ژمارەیە ٥٧٣ كەسی دیكە وەك ھەڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان  تۆماركراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٠ كەس بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەوەش تائێستا ھەزار و ٣٤٠ كەس لە ھەرێمی كوردستان بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزیری تەندرووستی باسی لەوەشکردوە، لە ٢٤ کاتژمێردا ٢٧٤ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە، لە ئێستاشدا ١٢ ھەزار و ١١٦ تووشبوو چارەسەری كۆرۆنا وەردەگرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە