به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ندین جارە هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ڕازی بكات (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئازاد بكرێت.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌ستکەوتوون ئاشكرای ده‌كات، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی جیددی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ تورکیا گفتوگۆ کراوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن تاكو ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ئازاد بكرێت.
زانیارییه‌كان وا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هه‌وڵه‌کانی پارتی بووه‌ته هۆی ڕێخۆشکردن بۆ دیدار و چالاکی ده‌میرتاش له‌نێو زیندان و به‌تایبه‌تی له ئاسانکاری بۆ مامه‌ڵه‌کردنی به ئامێره‌کان و ناردنی نامه و په‌یام بۆ هاوڕێکانی و حزب و ده‌نگده‌رانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە