سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: ئێران با ئیسرائیل به پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ، له میانی بەشداری کردنی لە 54 ـه‌مین كۆنفڕانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له میونخ، ره‌خنه‌ی له ئێران گرت و گووتی ئێران با ئیسرائیل به پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه و پارچه‌یه‌كیش له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئێرانی نیشانی ئاماده‌بووانی كۆنفڕانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له میونخ دا كه ئیسرائیل خستبوویه خواره‌وه.
ناتانیاهۆ كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی میونخ ده‌كات، پارچه‌یه‌ك له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی ئێرانی نیشاندا كه ئیسرائیل خستبوویه خواره‌وه و گوتی: ئێران با ئیسرائیل به پێداگرییه‌كانی تاقی نه‌كاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە