پەیامی کورد... بەلەمێك ژێرئاو دەكەوێت (500) كەسی هەڵگرتبوو
بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك كە كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی یۆنان گواستۆتەوە (500) كۆچبەر بێ سەروشوێن بوون.
(ڤۆلكەر تورك) كۆمیساری باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی نقومبوونی بەلەمێكی ماسیگرتن كە كۆچبەرانی نایاسایی لە كەناراوەكانی دوورگەی مۆراـی وڵاتی یۆنان هەڵگرتبوو ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا (78) كەس گیانیان لەدەستداوەو (500) كەسیش بێسەروشوێن بوون كە ئافرەت و منداڵیش لە نێوانیاندایە.
هەفتەی رابردوو بەلەمێكی ماسیگرتن كە كۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو لە كەناراوەكانی دوورگەی مۆراـی وڵاتی یۆنان نقومبوو، لە ڕووداوەكەدا (78) كۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداو (104) كەسیش ڕزگار كران.
هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی یۆنان ئاشكرایانكرد، ئەوانەی ڕزگاركراون (47) كەسیان بەرەچەڵەك سووری، (43) كەسیان میسری، (12) كەسیان پاكستانی و دوو كەسیش فەڵەستینی بوون.
بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی (Alarm Phone)، نزیكەی (700) كەس لەناو بەلەمەكەدا بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە