هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان

هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان

پەیامی کورد     ...    هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان 

ووتەبێژی وویلایەتی پەروان ی ئەفغانستان  هەواڵ لە هاوێشتنی چەندین ڕاکێت بۆ سەر بنکەی ئاسمانی بەگرام ی ئەمریکا لەم ویلاتەیە دەدات

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاکێتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرەو بنکەی ناوبراو هێرش کراوە بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە زەرەر و زیانەکانی ئەم ڕاکێتانە نەکراوە .

" وەحید شاهکار " ووتەبێژی ئەم ویلایەتە هەروەها ڕایگەیاندووە : هێرشبەران بۆ ئەوەی ١٢ ڕاکێت بهاوێژن بۆ سەر بنکەی ئاسمانی سەرەکی ئەمریکا بەرنامەیان دادەڕشێت بەڵام ئەوان تەنیا توانییان ٥ مووشەک بهاوێژن . ئەم مووشەکانە لە ناوچەی قەلەندەر خیل لە ویلایەتی پەروان ەوە هاوێشتراون و ئەم ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر ٦:٣٠ ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجەیی ڕوویداوە 

شاکار هەروەها ووتی : ١٠ ڕاکێتی مۆدێل «BM-12» لە سەر بارهەڵگرێک بار کرابوون کە ٥ ڕاکێت یان هاوێشتران بەڵام پۆلیس هێرشەکانی دیکەی هەڵوەشاندووەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە