پەیامی کورد... ڕووسیا هەناردەکردنی غاز بۆ ئەورووپا بەتەواوەتی ڕادەگرێت
کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی گواستنەوەی غازی "نورد ستریم ١" کە لە ڕێگەوە غازی وڵاتەکەیان بۆ ئەڵمانیا هەناردە دەکرێت، تا کاتێکی نادیار هەناردەکردنی غاز "بەتەواوەتی" ڕادەگرن، ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر وڵاتانی ئەورووپا دەبێت لە کاتێکدا بەهۆی نزیکبوونەوەی سەرما خواست لەسەر وزە زیاتر بوە.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای گازپڕۆم ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە: هێڵی گواستنەوەی غازی "نورد ستریم ١" پێویستی بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی بنەڕەتی هەیە بۆیە کارکردن لەو هێڵەدا بەردەوام دەبێت، بڕیارەکەش دۆخی وڵاتانی ئەورووپای ڕووبەڕووی شڵەژان کردووەتەوە و لەم کاتەدا بەدوای وزەیەکی دیکەی جێگرەوەدا دەگەڕێن.
کۆمپانیاکە لە ٣١ی ئابەوە دەستی کردووە بە چاککردن و نۆژەنکردنەوە هێڵی گواستنەوەی غازی "نورد ستریم ١" و بڕیاربو ئەمڕۆ پرۆسەکە تەواو بکرێت، بەڵام درێژکردنەوەی کارکردن لەو هێڵەدا و کاریگەرییەکانی وایکردوە وڵاتانی ئەورووپا دەست بە ئامادەکاری و ڕێگەی جێگرەوە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان (G٧) لەسەر دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ نەوتی ڕووسیا گەیشتنە ڕێککەوتن، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی شەڕی ئابووری نێوان ڕۆژئاوا و مۆسکۆ، بەهۆی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
جێی باسە ٢٤ی ئابیش نووسینگەی ئاماری نیشتمانی سەر بە حکومەتی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٧ەوە کە وڵاتەکەیان سووتەمەنی لە ڕووسیا هاوردە دەکات، ئاستی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە خەرجی ٥٨٩ ملیۆن دۆلارەوە لە مانگی شوبات بۆ خەرجی سفر دۆلار دابەزی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە