پەیامی کورد ... بە داخەوە چوار گەورە بەرپرسی شارەوانی هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون " تکایە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بکەن "
بەهۆی تووشبوونی چوار بەرپرسی شارەوانی هەولێر بە كۆرۆنا، دەوام لەو فەرمانگەیە راگیرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی هەریەك لە ئەندازیار عەبدۆلواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر و كارزان عەبدۆلهادی، جێگری سەرۆكی شارەوانی هەولێر و شاکر محەمەد ئەمین، بەرێوبەری شارەوانی دووی هەولێر و فەرمان غەفوور، بەڕێوبەری ژینگەپارێزی هەولێر، تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی تووشبوونی ئەو بەرپرسانە بە ڤیرووسی كۆرۆنا، لەئێستادا دەوام لەو فەرمانگانەی حكوومەتی هەرێم ڕاگیراوە و كەرەنتینكراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە