بەوتەی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به په‌سندكردنی پڕۆژه یاسایی چاكسازی خانه‌نشینی ده‌ستكاری سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه ده‌كرێت و به‌غداش به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی بودجه تاوه‌كو رێكه‌وتنی كۆتایی ده‌كرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، "ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاسای چاكسازی كه ئێستا له په‌رله‌مانه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆری به‌فیرۆ چوو و ده‌ستكاریكردنی سیستمه‌می پاشكه‌وتی مووچه كه له به‌رژه‌وه‌ندی مووچه‌خۆران بێت".
رێباز حەملان دەشڵێت، "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان به‌پێی یاسای ژماره (٩) ساڵی (٢٠١٤) بۆ په‌رله‌مان نارد به جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی وه‌زیفیان له (١٥) ساڵ و ته‌مه‌نیشیان له (٥٠) ساڵ كه‌متر بێت خانه‌نیشن نه‌كرێن كه دادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر باشی تێدابوو، ئێستاش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌سند وكاری پێ بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاد له مووچه‌یه‌كیان هه‌یه كه به پێی یاسا رێك نه‌خراون، رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی مادده‌ی سێیه‌م كه تایبه‌ته به مووچه وخانهنیشنی پله باڵاكان پڕۆژه یاساكه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ په‌رله‌مان".
لەبارەی پاشكه‌وتی مووچه، وه‌زیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، "له ناو پڕۆژه یاسای چاكسازی باس له‌وه‌كراوه كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ ده‌كرێته‌وه وئه‌و ئیلتزاماته ماددیه‌ی هه‌یه بۆی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كه كه ده‌كرێت بۆ زۆر بواری دیكه‌ش به كار بهێنرێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌ت ومووچه‌خۆران"
هەروەها سەبارەت بەرێكهوتنی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مانگانه بڕێك پاره بۆ هه‌رێم و مووچه‌خۆران، رێباز حەملان جەختیکردەوە، کە "ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌رئه‌نجامی ده‌وری گرنگی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو و له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم دایه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە