ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كردووە و لەکۆبوونەوەکە ڕایگەیاند “هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای مافە دەستوورییەکانی مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکات”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رۆژی ٢٢-٤-٢٠١٨، مه‌سرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جوانه لاونس، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كردووە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، مەسرور بارزانی و جوانە لاونس تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و کانبێرا، هەڵبژاردنی عێراق و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە.
مەسرور بارزانی، وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ باڵیۆزی نوێی ئوستڕالیا لە عێراق، سوپاسی ئەو ووڵاتەی کردووە بۆ هاوکارییەکانی، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پێشکەشی کردووە.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بەپێویستی زانیوە رێز له داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و ڕایگەیاندووە، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ڕه‌چاوكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئاینده ده‌كات، نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان.
هەروەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق ڕایگەیاندووە، ووڵاتەکەی به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا.
جگە لەم تەوەرانە، مەسرور بارزانی و جوانە لاونس، هەڕەشە و پەلامارەکانی چەکدارانی داعشیان خستووەتە بەر باس، کە لەم دواییانە لە سووریا، عێراق و ناوچەجێناکۆکەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە