پەیامی کورد ... ترامپ بەردەوامە لە سزادانی بەرپرسانی ئێرانی
هەفتەی داهاتوو، ئەمریکا سزا بەسەر ئەو بەرپرس و كاربەدەستە ئێرانییانەدا دەسەپێنێ، کە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپێشاندەرانی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردووی ئەو وڵاتە ڕۆڵیان هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، حەوتووی داهاتوو، ئیدارە ترەمپ سزا بەسەر ئەو بەرپرسە ئێرانیانە دەسەپێنێ، کە لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پاری دژ بە حکوومەت، تێوە گلاون، سزاکان لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکەدا دەردەکرێن، کە بە "خوێناویترین سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دادەنرێ لە ئێران، لەو کاتەوەی ئەو دەسەڵاتە لە ساڵی 1979 هاتووەتە سەر حوکم".
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو سزایانە بەشێکن لەو زنجیرە سزایانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سزاکانی هەفتەی داهاتوو "زۆر توند دەبن و دەیان کەسایەتی و لایەنی ئێرانی دەگرێتەوە."
سەرچاوەیەکی دیکەش دەڵێ: “واشنتن هەموو ئەو کەسانە دەخاتە لیستی رەش، کە لە کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیل تێوەگلاون”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە