پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆشداری ئەگەری ڕوودانی شەڕ دەدات لەم کاتەدا
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆشداری ئەگەری ڕوودانی شەڕی ناوخۆیی دەدات لە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لەم ووڵاتەدا
تۆماس فریدمەن ، سەبارەت بە گەش بوونەوەی ئاگرەکانی هەنگاوگەلی تووندڕەوانە لە دوای ڕاگەیاندنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دا هۆشداری دا .
بە پێی راپۆرتێک فریدمەن ڕۆژنامەنووسی بەناونگی ئەمریکی لە ووتووێژێکی میدیایی دا ڕایگەیاند لە ئەگەری ئەوەی کە ترامپ بۆ هەڵبژاردنی براوەی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بابەتە بە دادگای باڵای ئەم ووڵاتە بکێشیت ، بە ئەگەری زۆر هەنگاوی تووندڕەوانە لە شەقامەکانی ئەم ووڵاتەدا ڕوو دەدەن و لە کۆتایی دا دەبێتە هۆکاری شەڕی ناوخۆیی .
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئەمریکا لە ئاستانەی هاوشێوە بوون بەدەوڵەتی زۆرینە و کەمینەیە و زۆرینەش بەم زووانە تووندڕەوتر و شەڕئاویتر دەبن و ئەم بابەتە تێکهەڵچوون و دەرگیرییەکی کلتووریییە کە هەموو شتێک لە هەڵبژاردنەکانی بە دەستەوە دەگرێت .
فریدمەن بە ئاوات و هیوای ئەوەی کە هیوا دەخوازێت کە بایدن لە هەڵبژاردنەکان دا سەرکەوتوو بێت تاکوو یەکگرتوویی بۆ نەتەوەی ئەمریکا بگەڕێتەوە ڕایگەیاند : بایدن نوێنەری ئەمریکای نوێیە و جۆراوجۆرە و جێگرەکەی کامیلا هەریس ئەمریکییەکی ئاسیایی یە بەڵام تێڕوانینەکانی ترامپ نوێنەرایەتی خەڵکە کە بە هۆی دۆخی کلتوورییانەوە ، بە کەمینەیەکی تووندڕەوانە خۆی نیشان دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە