پەیامی کورد ... زانایەکی لێکۆڵەری کۆرۆنا تێرۆر کرا .
بینگ لوو ' توێژەر و لێکۆڵەری چینی زانکۆی " پێتێسبێرگ " ی ئەمریکا کە لە سەر سەرچاوەی " ڤیرووسی کۆرۆنا " دەیکۆڵییەوە و بڕیار بوو بەم زووانە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی خۆی ڕابگەینێت تێرۆر کرا .
بە پێی زانیارییەکان ، بینگ لوو لێکۆلەری چینی زانکۆی " پێتێسبێرگ کە لە سەر سەرچاوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەیکۆڵییەوە و بڕیار بوو بەم زووانە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ڕابگەێنێت ، تێرۆر کلرا
دێپارتمانتی پزیشکی و ژینگە ناسی سیستەمی و ژمێریاری زانکۆی " پێتێسبێرگ " کە " بینگ لوو : لەوێ توێژینەوەی دەکرد ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " تەرکیزی کاری لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوەکانی " بینگ لوو " لە سەر زانستی بنەڕەتی " ڤیرووسی کۆرۆنا " بووە
ئەو لە ئاستانەی دەستپێڕاگەیشتنی زۆر گرینگ دەربارەی دۆزینەوەی مێکانیزمی سلوولی بوو کە هۆکاری بەدیهاتن و درووست بوونی کۆرۆنا دەبن .
ئەم دێپارتمانتە ڕایگەیاندووە کە بە نیازە هەوڵەکانت ئەم توێژەر و لێکۆڵەرە بەردەوام بکات
پۆلیس ڕایگەیاندووە " بینگ لوو " لە ماڵەکەی خۆی لە باکوور ی " پێتێسبۆرگ " لە لایەن پیاوێکی چینییەوە بە گوللو کوژرا.
دەوترێ بکوژەکە پیاوێکی تەمەن ٤٦ ساڵانی چینییە بە ناوی " هائۆ گۆ " Hao Gu ، لە دوای کوشتنی بینگ لوو ، چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی و خۆشی بە گوللە کوشتووە .
پۆلیس هەروەها ڕایگەیاند : هەردوو کەس یەکتریان ناسیوە بەڵام پەویەندییەکەی ئەوان لەگەڵ لیکۆڵینەوەکانی لوو دەربارەی کۆرۆنا پەیوەندیدار نییە .تاکوو ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم کوشتنە ئاشکرا نەکراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە