پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی شاعێری گەورەی نەتەوەی کورد " جەلال مەلەکشا "ی سنە یی ڕادەگەێنێت
بۆ كۆچی دوایى شاعیری ناوداری کورد جهلالی مهلهکشا، سەرۆک بارزانی، پرسهنامهیهكی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلالی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان کرد، كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهیهتی:
پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعیر جەلال مەلەکشا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کورد جەلال مەلەکشام پێ گەیشت.
جەلال مەلەکشا نووسەر و شاعیرێکی نیشتیمانپەروەر بوو کە جێی دەستی لە بەرەوپێشبردنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردستان دیارە.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلال ی مەلەکشا و ڕۆشنبیر و ئەدەبدۆست و نووسەرانی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
یەکی تشرینی دووەمی ۲٠۲٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە