پەیامی کورد ... لاپەڕەی تویتەر بە ناوی قاسم سلێمانی ، کورتە فیلمێک کە تاکوو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە لە قسەکانی قاسم سلێمانی فەرماندەی قودس لە سووریا بڵاو کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم کورتە فیلمەدا وێنەگەلێک لە دیداری ترامپ و پاشای عەرەبستانی سەعوودی نەمایش دراوە و قسەکانی قاسم سلێمانی بڵاو دەکرێتەوە کە دەڵێ " چ ئەمریکا ، چ سەعوودییە چ هە کەرێکی دیکە ، بیەوێ کارێک بکات ، ناتوانێت کارێک ئەنجام بدات .لە بەرامبەر ئیرادەی ئیلاهی ، ئەمانە هیچ نین و حیسابیان بۆ ناکەین " .
هەروەها لەم فیلمەدا کەل و پەلی بەرگری و سەربازی ئێران یش نیشان دەدرێن .
قسەکانی خامنەیی سەرۆککۆماری پێشووی کاتی خۆی لە دەورانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق و لە جل و بەرگی سەربازی بەشێکی دیکەی ئەم فیلمەیە . خامنەیی دەڵێ " دەبینم لە داهاتوودا گەلەکەمان ، ڕۆژێک کە نەتەوەی ئێمە وەکوو نەتەوەیەکی سەرکەوتوو ، نەتەوەیەک کە هێرش کردن بۆ سەری هێرشبەرەکە پەشیمان دەکاتەوە . نەتەوەیەک کە هەر جۆرە هێرش کردنێک بە هێزەوە وولام دەداتەوە ، نەتەوەیک کە هێزەکان هەوەسی هێرش و تێکهەڵچوون بۆ سەری دەبێ لە سەر دەربێنن . "
هەروەها بەشیک لە قسەکانی ترامپ دوای تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕەکەوانەکەی ئەمریکا بڵاو دەکرێتەوە کە دەڵێ " ئێرانییەکان فڕۆکەیەکیان کە ٣٨ سەرنشینی هەبوو لە بن چاودێری دانابوو بەڵام تەقەیان لێنەکرد و ئەم بڕیارە زۆر عاقڵانە بوو . من بیر دەکەمەوە ئەمە شتێکە کە ئێمە دەبێ سوپاسگوزاری بین . "
بەشی کۆتایی ئەم فیلمە ش قاسم سڵیمانی بڵاو دەکڕیتەوە کە دەڵێ " ئەم نەتەوەیە ئامادە گیان فیدا کردنە . شایانی سەرکەوتنە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە