پەیامی کورد ... چین داوا لە ئەمریکا دەکات هاوکاری بکات
چین داوا لە ئەمریکا دەکات تاکوو سەبارەت بە چارەسەری کێشەی ڤیرووسی کۆرۆنا هاوکاری بکات
چین ئاماژە بە ئەمریکا دەدات و دەڵێت کە کاتی گرانبەها بە فێڕۆ نەدات و ئامادەی هاوکاریگەل و هەنگاوگەلی جیدیی بێت لە بواری چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی کۆرۆنا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، وانگ ئێی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی چین ئەمڕۆ یەکشەممە لە پرێس کۆنفڕانسسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : چین داوا لە ئەمریکا دەکات کە کات بە فێڕۆ نەدات لە سەر ئەو جیاوازییە بیر و باوەڕانەی کە هەمانە و بە شێوەی جیددی لە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا هاوکاری بکات .
هەروەها ڕایگەیاند جیگای نیگەرانی و ناڕاحەتییە کە هێشتا گشتگیر بوونی کۆرۆنا بە کۆتا نەهاتووە ، ڤیرووسی سیاسی ش لە ویلایەتەیەکگرتووەکان دا لە حاڵی بڵاو بوونەوەیە ." خەڵک لە هەر کاتیک بۆ هێرش کردنە سەر چین کەلک وەردەگرن " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە