ئێران و ئەمریکا مۆڵەت بە یەکتری دەدەن

ئێران و ئەمریکا مۆڵەت بە یەکتری دەدەن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، داوای لە ڕێژیمی ئێران کردووە، کە هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە و لە وڵامدا ڕێژیمی ئێرانیش  دەڵێ ئێوەش بڕۆنە دەرێ.

 

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ، " ڕێکس_تێلرسۆن"  ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی  ٢٠١٨ ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ "ئەیمەن ئەلسەدەفی" هاوتا ئۆردۆنییەکەی ڕایگەیاند: " دەبێت قەیرانی سووریا بەپێی بڕیاڕی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتووێژەکانی ئاشتی ژێنێڤ چارەسەر بکرێت".

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی: ڕێژیمی ئێران سەربازەکانی و ئەو هێزانەش کە پاڵپشتـیان لێ دەکات لە سووریا بکشێنێتەوە.

 

ڕاوێژكاری باڵای ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران  پاسدار "عه‌لی‌ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی" لەو بارەیەوە ، ووڵامی " ڕێکس تێلرسۆن " ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکای داوەتەوهو وتوویەتی: "هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا و لەسه‌ر داوای دیمەشق هاتوونه‌ته سووریا و ده‌بێت هێزه‌كانی ئەمریکا ئه‌و ووڵاته بەجێ بهێڵن".

 

 هەروەها ویلایەتی وتوویه‌تی: "ده‌بێت ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت هاتوونه‌ته سووریا و مۆڵه‌تی حكوومه‌تی شه‌رعی ئه‌و ووڵاته‌یان نییه، له‌و ووڵاته بكشێنه‌وه، نه‌ک ئێران".

 

پێشتر ڕێکس تێلرسۆن، له دیدارێكی ته‌لەفزیۆنیدا ئاماژەی کردبوو : " سەبارەت بە بوونی ئێران له ووڵاتانی سووریا، یه‌مه‌ن، لوبنان و عێراق، تێڕوانینی ئەمریکا وه‌ک تێڕوانینی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه، ئێمه پێمانوایه بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتییان بەدی ناهێنێت، جارێكی دیكه داوا له تاران ده‌كه‌ین، هێزه‌كانی بكشێننه‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی ڕاسته‌قینه‌یە بۆ داهاتوو".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە