پەیامی کورد... دەوڵەمەندەکانی جیهان یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار زیانیان کردووە
ئاژانسی بلوومبێرگ ئاشکرای کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەوڵەمەندترین ٥٠٠ کەسی جیهان یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار زیانیان کردووە، کە ٢٠٦ ملیار دۆلاریان تەنیا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بووە.
ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، بازاڕی دراوی جیهانی بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قازانج و هەڵاوسانەوە لە ڕووخاندان، تەنیا لەم ساڵدا ٥ دەوڵەمەندی جیهان ٣٤٥ ملیار دۆلار زیانیان کردووە.
ئەوەش هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەوڵەمەندترین ٥٠٠ کەسایەتی جیهان بە کۆی گشتی یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دۆلار زیانیان کردووە، ٢٠٦ ملیار دۆلاری ئەو زیانە تەنیا لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا بووە.
بەپێی ئاژانسەکە، ژمارەی دەوڵەمەندەکان لە ئاسیا و ناوچەی دەریای ئارام بە ڕێژەی ٤.٢٪ زیادیان کردووە، بەڵام لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور کەمیان کردووە، تاوەکوو ئێستاش ئەمریکا و ژاپۆن و چین و ئەڵمانیا ئەو وڵاتانەن زۆرترین دەوڵەمەندەکانی جیهانیان تێدایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە