ئەمریکا: هێرشمان کردە سەر دوو گرووپی سەر بە ئێران لە سووریا

ئەمریکا: هێرشمان کردە سەر دوو گرووپی سەر بە ئێران لە سووریا

پەیامی کورد... ئەمریکا: هێرشمان کردە سەر دوو گرووپی سەر بە ئێران لە سووریا

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئێران لە سووریا، هێرشیان بۆ سەر دوو پێگەی ئەو گرووپانە ئەنجام داوە.

فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هێرشیان کردووەتە سەر دوو گرووپی سەر بە ئێران و ئەوەش لە وەڵامی هێرشێکی ئەو گرووپە چەکدارانە بووە کە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامیان داوە.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، ئەو دوو پێگەیەی گرووپە چەکدارەکان لە گوندی سەوز و کێڵگەی کۆنۆنۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکراون.

ئەوەش هاتووە، سێ ئۆتۆمبێل و ژمارەیەک لەو کەلوپەل و سەکۆیانەی بۆ هەڵدانی مووشەک بەکاری دەهێنن تێکشکێندراون، لە هێرشەکەدا دوو چەکدار کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە