پەیامی کورد ... سیستەمی ڕاداری " کەنداوی فارس " و " پارێزوانی " لە ئێران پەردەی لەسەر لادرا .
بە پێی هەواڵەکان دوو سیستەمی نوێی ڕاداری لە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێراندا پەردەی لە سەر لادرا .
لە ڕاپۆرتێکدا هاتووە ئەمڕۆ سەرلە بەیانی بە ئامادەبوونی ئەمیری سەرلەشکەر عەبدۆلکەریم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەرماندەی قەرارگای بەرگری ئاسمانی خاتم الالنبیا و ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش ، ، سیستەمی بەرگری کەنداوی فارس و پاریزوانی پەردەیان لادا .
ڕاداری بۆردی باڵا و ڕابۆردی کەنداوی فارس بە بۆردی زیاترلە ٨٠٠ کیلۆمەتر ڕادارێکی فازی سێهەمە بە تەکنۆڵۆژیای نوێ کە توانایی ئامانجگیری هەموو ڕادار تێپەڕان و مووشەکگەلی بالیستی هەیە کە بیدۆزێتەوە
ڕاداری پاریزەریش یەکێک لە ڕادارەکانی بەهێزە بۆ کۆنترۆڵ کردنی سێ بۆعدی ، و پێسکەوتوو لە لێواری تەکنۆڵۆژیای ڕۆژی جیهانیدا بە بۆردی ٤٠٠ کیلۆمەتر کە دەتوانێ ئامانجی ئاسمانی بە دیقەیەکی بەرز و لێکدانەوەی باڵاوە بناسیت و جۆرەها ئامانجی بچووک لە بەرزایی خوار و ناوەند و فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوان و ڕادار تێپەڕ بدۆزێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە