بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان :ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو و بەپێی ئەو داھاتەی لەبەردەستە مووچەی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
هەروەها سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند : ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، ڕۆشنبیری، شارەوانی و گەشت وگوزار، پلاندانان ، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەزگای گشتی کاروباری مین، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی ھەرێم دابەش دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە