پەیامی کورد ... دڕاندنی ئاڵای ئێران لە لایەن خەڵکی شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە لەسەر تابووتی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە وەرپێجرابوو .
دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران تەرمی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکەی لە ئاڵاکەی خۆیدا ڕادەستی بنەماڵەکانیان کردەوە، خەڵک ئاڵای ڕێژیمی ئێرانیان دڕاند.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانبار لە "مەهاباد"، بنەماڵەی قوربانییانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، تەرمی ڕۆڵەکانیان لە ڕێژیم وەرگرتەوە و ئاڵای ئێرانیان لە تابووتەکان کەندەوە.
بنەماڵەی قوربانییان ئیزنیان نەدا کە تەرمی ڕۆڵەکانیان کە بە ئاڵای داگیرکار و تاوانبارەوە وەرپێچرابوو، وەربگرنەوە.
لە سنەش لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی"، لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی دوکتور "ئاروین مورەتەب" و دوکتور "ئایدا فەرزانە" کە لە فڕۆکەی ئوکراینی بە مووشەکی سوپای پاسداران گیانیان لەدەست دا، خەڵک مەرگ بە تێرۆریستیان دەوتەوە.
هاوکات خەڵک سروودی "ئەی شەهیدانـ"ـیان یەکدەنگ وتەوە.
ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دوای ئەوەیکە بەناو "تۆڵەی توند" هێرشی کردە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، پەدافەندی سوپای پاسداران فڕۆکەیەکی ئۆکراینی بە نزیک ١٨٠ موسافیرەوە کردە ئامانج کە هەموویان گیانیان لە دەستدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە