پەیامی کورد ... لە هێند سەگ ێکیان بە هاوسەرگیری منداڵێک دەرهێنا .
لە ئیالەتی ئۆریسای هێند ، سانتالەکان " یەکێک لە نەتەوە خۆجەییەکان " لە گوندی باریان هاوسەرگیری کوڕێکی منداڵی یەک ساڵە و سەگێکیان جەژن گرت .
بە پێی راپۆرتێک لە دەیلی ستار . لەم جەژنە دا خەڵکەکە بە جل و بەرگی ڕەنگواڕەنگەوە سەرقاڵن ە بە دەنگی تەبڵەوە لە دەوری منداڵەکان دا سەما دەکەن
بە پێی کولتوور و عادات ، ئەگەر یەکەمین ددانی منداڵ لە سەر پووکی سەرەوە دەربێت ، ئەوە سانتالەکان ئەم مەراسیمە ئەنجام دەدەن .
دانیشتوانی خۆجەیی لەو باوەڕەدان کە ئەمە دەتوانێ ڕۆحی شەیتانەکان بگرێتە خۆی ، هەر بۆیە ئەوان بۆ ترساندنی ڕۆحی شەیتانی ، جەژنگەلی هاوسەرگیری ئائینی مندالان لەگەڵ سەگ پیرۆز دەکەن
گەورەکانی سانتال دەڵێن کە ئەم جۆرە جەژنانە تەنیا مارسیمە ، هەربۆیە کاتێک منداڵ گەورە دەبێت ، دەتوانێ بێ تەڵاقوەرگرتن لە سەگەکە ، بچێتە ژیانێکی هاوسەرگیری سونەتییەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە