ئۆمیكرۆن تەنگی بە ئوسترالیا هەڵچنیوە

ئۆمیكرۆن تەنگی بە ئوسترالیا هەڵچنیوە

 پەیامی کورد … ئۆمیكرۆن تەنگی بە ئوسترالیا هەڵچنیوە

بەهۆی زۆری بڵاوبوونەوەی جۆرە نوییەكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لە بەشێكی وڵاتی ئوسترالیا ڕێو شوێنی تووند دەگیرێتە بەر.

ڤایرۆسی نوێی كۆڕۆنا (ئۆمیكرۆن) بە شێوەیەكی بەربڵاو لە بەشێكی ئوسترالیا بڵاوبۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت ناچار بووە ڕێو شوێنی تووند بگرێتە بەر.

لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو لە ویلایەتی (نیوز ساوس وێڵز) زیاتر لە (38.5) هەزار كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوونە، ئەوەش (دۆمەنیك پیرۆتیت) ی سەرۆك وەزیرانی ویلایەتەكەی ناچار كرد كۆمەڵێك بڕیاری بەپەلە دەربكات.

حكومەتی ئەو ویلایەتە ئاهەنگ و یانە شەوانییەكانی داخستووە، پرۆسەی نەشتەرگەری بۆ ئەو نەخۆشانەی زۆر پێویست نین دواخستووە تاكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە