پەیامی کورد ... دوو پەنابەر لە یۆنان بە تەقەی راستەوخۆی کەسێکی نەناسراو بریندار دەکرێن
کاناڵی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئای ئار تی یۆنان بە سەرچاوەگرتنی پۆلیسی یۆنان لە لیسبووس ئەو هەواڵەی بڵاو کردووەتەوەکە کەسێکی نەناسراو لە دوورگەی لیسبووس بە چەکی ڕاو دوو پەنابەری بریندار کرد.
تەقەکردنەکە لە ٧ کیلۆمەتری کەمپی موویرا ئەنجام دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی لیسبووس ئەو دوو پەنابەرە یەکیان ئێرانی و ئەوەی دیکەیان ئەفغانیە.
دۆخی پەنابەران لە دوورگەی لیسبووس زۆر دژوارە. لە کەمپی مۆیرا کە جێگەی ٢٧٠٠ کەس دەبێتەوە زیاتر لە ١٨ هەزار کەسی دیکە دەژین.
لە مارسی رابردووە تووندئاژۆوەکانی یۆنان دەستیان کردووە بە هێرش بۆ سەر پەنابەران و فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی هاریکاری پەنابەران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە