ناوی جێگرەوەکەی کیم جوونگ لە کۆریای باکوور ئاشکرا بوو

ناوی جێگرەوەکەی کیم جوونگ لە کۆریای باکوور ئاشکرا بوو

پەیامی کورد     ...     ناوی جێگرەوەکەی کیم جوونگ لە کۆریای باکوور ئاشکرا بوو .

لە ساڵی ٢٠١٩ کۆریای باکوور لە حاڵی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی بەپەلە و فریاکەوتنە بۆ گواستنەوەی هێز کە بەو پێیە لە ئەگەری پێویستی لە جیاتی کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری ئێستای کۆریای باکوور ، خوشکە بچووکەکەی ئەو یوونگ جوونگ لە سەروەری ڕابەرایەتی ئەم ووڵاتەوەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن ڕۆژنامەی ژاپۆنی Yomiuri ییەوە ڕاگەیندراوە .

ئەم ڕۆژنامەیە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادرەوە لە ووتووێژی سێ لایەنی پەیوەندیدار بە کۆریای باشوور ، ویلایەتەیەکگرتووەکان و ژاپۆنەوە نووسی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا لە دانیشتنێکی عەلەنی دا کۆمیتەی ناوەندی حزبی حاکمی کرێکاری کۆریای باکوور بڕیارێکی ناوخۆییان گرت کە بەو پێیە ، کیم یوونگ جوونگ لە ئەگەری مردنی کیم جوونگ ئوون یا خود ناتەوانی ئەو لە ئیدارە کردنی ووڵات بە هەر هۆکارێک ، ببێتە جێگری ڕابەری ئێستا .ئەم سەرچاوەیە هەروەها جەخت دەکاتەوە ، لە دوای ئەم بڕیارە ، فەرمانگەلی کاری زۆر بە ڕابەرانی حزب و ئەرتەش لە لایەن خوشکە بچووکەکەی کیم جوونگ ئوون ەوە دەرکراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە