پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق دەكات
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمریكا بە باڵیۆزی ئەو ووڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگی نێوان ووڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە